لە رۆژی دووەمی كۆنگرەی پەروەردەییدا كارەكانی لیژنەكان بەردەوامی هەیە.
لە رۆژی دووەمی كۆنگرەی پەروەردەییدا كارەكانی لیژنەكان بەردەوامی هەیە.
بەیانی ئەمڕۆ 10/5/2015، كارەكانی دووەم رۆژی كۆنگرەی پەروەردەیی دەستیپێكرد، كە بریتییە لە گفتوگۆی لیژنەكان لەسەر تەوەرەكانی كۆنگرە.
دوێنێ پاش كۆتایی هاتنی رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنگرە، ئەندامانی كۆنگرە بەسەر 6 لیژنەدا دابەشبوون، بڕیارە كۆنگرەكەش ماوەی 3 رۆژ بخایەنێت و تەوەرەکانی سەرپەرشتی پەروەردەیی و بەڕێوەبردن و قوتابخانە و پەیمانگە ئەهلی و بیانییەکان و راهێنان و تاقیکردنەوە و سیستەمی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پەروەردەیی، لە خۆدەگرێت.