بە وێنە.. كۆمەككارانی پێشمەرگە خەڵاتكران

لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی كۆمەكیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ كۆكردۆتەوە.

 

2 2

لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی كۆمەكیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ كۆكردۆتەوە.
بەدروشمی (پێشمەرگە لە سەنگەرو مامۆستا لە قوتابخانە شكۆی نەتەوەیەك دەپارێزن)، لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی لە رێوڕەسمێكدا لە هۆڵی كۆمەڵگەی پەروەردەیی لە سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە 144 قوتابخانەو خوێندنگا و باخچەی ساوایان كە بەشدارییان كردووە لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕی دژ بە داعش.
مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بە وەكالەت رایگەیاند، قوتابخانەو خوێندنگاكانی سلێمانی بە دوو قۆناغ توانیویانە نزیكەی 200 تەن خۆراك و پێداویستی بگەیەننە هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕ.

1

3

12

4

5

6

7

8

9

10

11