ئەمڕۆ 20/4/2019، بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا بەكر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و سەرپەرشتیاران و ژمارەیەك كەسایەتی پەروەدەیی و مامۆستایانی زانكۆ و میوانان، لە هۆڵی كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان، لەژێر دورشمی (پەروەردە لە نێوان گرفت و چارەسەردا)، یەكەی سەرپەرشتیاری ئامادەیی و پیشەیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات پانێڵێكی پەروەردەیی ئەنجامدا، بەبەشداری (پ.ی.د شیلان عومەر محمد – م.ی بەهمەن تاهیر – پ.ی.د تریفە عومەر – م.ی ئیدریس سیوەیلی)، بەشداربوانی پانێڵەكە گرفتەكانیان شیكردەوە، پاشان مامۆستا دڵشاد عومەر باسی لە چەندین گرفت و چارەسەری پێویست كرد كە ڕوبەڕوی پرۆسەی پەروەردە بوونەتەوە ، دواتر ئامادەبوان بە گفتوگۆ و پێشنیارو تێبینی بەشدارییانكرد.