یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تاقیكردنەوەی زانست و بیركاری بەسەركردەوە

ئەمرۆ 24-4-2019 مامۆستا (عومەر محەمەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (خۆگر خالید) بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردە و نوێنه‌ری رێکخراوی (یونسێف) سه‌ردانی قوتابخانه‌ی بادینانی بنه‌ره‌تییان كردو تاقیكردنەوەی قوتابیانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە بابەتەکانی (بیرکاری و زانست) بەسەرکردەوە کە لەلایەن رێکخراوی (یونسێف)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، لەگەڵ ئەنجامدانی راپرسییەک لەنێو قوتابیانی هەمان پۆلدا.
دواتریش سه‌ردانی فیستیڤاڵی ئاماده‌یی كشتوكاڵی به‌كرەجۆیان كرد.