بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات، خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە كۆمەڵێك چالاكی بواری پەروەردەو فێركردن.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات، خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە كۆمەڵێك چالاكی بواری پەروەردەو فێركردن.
ئەمڕۆ 3/6/2015، بەدروشمی ئەرك و چالاكی و سەركەوتن لە رێوڕەسمێكدا لە هۆڵی ئامادەیی سلێمانی كچان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك مامۆستا و سەرپەرشتیار و توێژەرو فەرمانبەری چالاكی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات، كە لە ساڵی رابردوودا توانیویانە خزمەتی بەرچاو بە بواری پەروەردەو فێركردن بكەن.
لەسەرەتای رێوڕەسمەكەدا مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمان دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات كردو رایگەیاند، سەرەرای كەمی تەمەنی بەڕێوەبەرێتیەكە بەڵام توانیویەتی ببێتە یەكێك لە بەڕێوەبەرێتییە چالاكەكان و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن.