خولێكی راهێنان بۆ مامۆستایانی پیشەیی

پەیمانگای (ماد)ی ئەهلی بۆ زانستی گازو پتڕۆل خولی (رۆبۆتیك) دەكاتەوە بۆ مامۆستایانی پیشەیی لە سلێمانی.

 

pisha1

پەیمانگای (ماد)ی ئەهلی بۆ زانستی گازو پتڕۆل خولی (رۆبۆتیك) دەكاتەوە بۆ مامۆستایانی پیشەیی لە سلێمانی.
ئەمڕۆ 31/5/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری فێركرنی پیشەیی لە وەزارەتی پەروەردە، خولی (رۆبۆتیك) كرایەوە بۆ 20 مامۆستای پیشەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان.
خولەكە لەلایەن پەیمانگای (ماد)ی ئەهلی بۆ زانستی گارزو پتڕۆل كراوەتەوەو 3 رۆژ دەخایەنێت، بۆ پسپۆڕیەكانی (كۆمپیوتەر، میكانیك، كارەبا، ئەلكترۆن).

pisha2