پرۆژه‌یه‌كی نوێ‌ له‌ قوتابخانه‌كاندا جێبه‌جێده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سیستمی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ خوێندنگاو قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌گۆڕێت و  پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ پێی ته‌نده‌ر دراوه‌ته‌ كۆمپانیاو له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێده‌كرێت.

maktab

نعمان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، سیستمێكی نوێ‌ بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی خوێندنكاران و قوتابیان له‌ خوێندنگاكان و قوتابخانه‌كانی سلێمانیدا ده‌گۆڕێت، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ دانانی تانكی ستیل له‌ بری تانكیه‌ كۆنه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ به‌ڕادی ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ ناو قوتابخانه‌كاندا له‌ رێگه‌ی بۆری تایبه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م به‌ڕاده‌كانیش فلته‌ریان بۆ داده‌نرێت.
رونیشیكرده‌وه‌، كۆمپانیای جێبه‌جێكار 900 به‌ڕاد له‌ قوتابخانه‌كاندا داده‌نێت و خوێندكاران له‌ كاتی ده‌وامدا سودیان لێده‌بینن بۆ ئاو خواردنه‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ماوه‌ی مانگێكه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هۆیه‌كانی فێركردن وه‌ك كۆمپیوته‌ر و داتاشۆ و پرنته‌رو سكانه‌رییان به‌ پێی پێویستی خوێندنگاو قوتابخانه‌كانی سلێمانیدا ده‌ستپێكردوه‌و تا ئێستا 300 دانه‌ له‌ هه‌ریه‌كێك له‌و ئامێرانه‌ دابه‌شكراوه‌.