ئاماری چالاكی توێژه‌ران له‌ ساڵێكدا

له‌ ساڵی رابردوودا  55 هه‌زار خوێندكارو قوتابی سه‌ردانی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیان له‌ قوتابخانه‌كانیاندا كردوه‌و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیش داوا ده‌كات توێژه‌ران به‌شه‌ وانه‌یان هه‌بێت له‌ قوتابخانه‌كانیاندا.

 

jaza

له‌ ساڵی رابردوودا 55 هه‌زار خوێندكارو قوتابی سه‌ردانی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیان له‌ قوتابخانه‌كانیاندا كردوه‌و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیش داوا ده‌كات توێژه‌ران به‌شه‌ وانه‌یان هه‌بێت له‌ قوتابخانه‌كانیاندا.
جه‌زا حه‌مه‌ ساڵح والی- سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، 677 توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌ 500 قوتابخانه‌و خوێندنگای سلێمانیدا هه‌یه‌و ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بریتییه‌ له‌ رێنماییكردنی خوێندنكاران به‌ ئامانجی سه‌ركه‌وتنیان له‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفته‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.
وتیشی “له‌ ساڵی رابردوودا 55 هه‌زار خوێندنكارو قوتابی سه‌ردانی توێژه‌رانیان له‌ قوتابخانه‌كانیاندا كردوه‌و ئه‌و كێشانه‌شی رووبه‌ڕوی خوێندكاران ده‌بنه‌وه‌ بریتین له‌ (شه‌ڕه‌نگێزی، توندوتیژی، هه‌راسانكردن، دڵه‌راوكێ‌، دڵه‌راوكێی تاقیكردنه‌وه‌، گرفتی سۆزداری، كێشه‌ی مۆبایل، جگه‌ره‌كێشان، بێهیوایی و ره‌شبینی، ده‌وام نه‌كردن، حه‌زنه‌كردن به‌ خوێندن)
سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ی توێژه‌ران، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2014-2015 پێویستیان به‌ 220 توێژه‌ر هه‌یه‌ بۆ 220 خوێندنگاو قوتابخانه‌ی سلێمانی.
سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی توێژه‌رانیش جه‌زا حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاند، نه‌بونی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و نه‌بونی به‌شه‌ وانه‌ وه‌ك مامۆستای وانه‌كان دیارترین كێشه‌كانی توێژه‌رانن.