ئەمرۆ29/4/2019 بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكان و مامۆستایان و خوێندكاران، ڤێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی مەشخەڵان بنەڕەتی و ئامادەیی شنیاری كچان، ڤێستیڤاڵی ساڵانەیان رێكخست، كەتیایدا چەندین چالاكی زانستی و هونەری و كلتوری پێشكەشكران، هەروەها لەلایەن یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە دوو مامۆستا.