خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشرایە ئەو خوێندكارو قوتابیانەی لە تاقیكردنەوەكانی ساڵی 2014-2015 پلەی یەكەم تا سێیەمیان لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی و پۆلی نۆی بنەڕەتی بەدەستهێناوە.
رۆژی 18/8/2015، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد- بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشرایە ئەو خوێندكارو قوتابیانەی لە تاقیكردنەوەكانی ساڵی 2014-2015 پلەی یەكەم تا سێیەمیان لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی و پۆلی نۆی بنەڕەتی بەدەستهێناوە. هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو خوێندكارانەی لە پێشبڕكێی ئۆلۆمپیادی پۆلی 11ی ئامادەیی سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا كە لە هۆڵی ئۆسكار بەڕێوەچوو، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتوەكان كردو دەستخۆشی لە كەسوكارو مامۆستایان و بەرێوەبەری پەروەردەكان كرد كە توانیویانە بە ئەوئەنجامە باشە بۆ شارەكەیان بەدەستبهێنن، راشیگەیاند پەڕلەمانی كوردستان بڕیاریداوە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشێتە خوێندكارە سەركەوتووەكان.