ئامادەیی رێگا یەكەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی قەڵەمی ئەنجامدا

ئەمرۆ 5/5/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا ( دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا ( بەكر محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، ئامادەیی رێگای تێكەڵاو یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی قەڵەمی بۆ كورتە فیلم ئەنجامدا، لە فێستیڤاڵەكەدا چەند كورتە فیلمێك نمایشكران كەلە كاری نواندن و وێنەگرتن و سیناریۆی مامۆستایان و خوێندكاران بوون.