خولێك بۆ (فێركردن و فێربوون لە پۆلدا)

لەبەڕێوەبەرایەتی یەكەی مەشق و راهێنان  كۆتایی بە خولی (فێركردن و فێربون لە پۆلدا) هات كە تیایدا 37 مامۆستا لە سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشدارییان تێداكردبوو.

 

xwi3

لەبەڕێوەبەرایەتی یەكەی مەشق و راهێنان كۆتایی بە خولی (فێركردن و فێربون لە پۆلدا) هات كە تیایدا 37 مامۆستا لە سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشدارییان تێداكردبوو.
سەربەست خدر كەریم- بەڕێوەبەری یەكەی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (سولی پەروەردە)ی راگەیاند: لە هەر پەروەردەیەك 3 مامۆستابەشدارییان كردووەو خولەكەش ماوەی 5 رۆژی خایاند و لە رۆژی یەكشەممەوە دەستی پێكردو ئەمرۆ 21/8 كۆتایی هات، تیایدا دوو راهێنەر 37 سەعات وانەیان بە بەشداربووانی خولەكە وتۆتەوە.
وتیشی: دەرچوانی ئەم خولە دەبنە مامۆستای راهێنەرو دواتر لە سنوری پەروەردەكانی خۆیاندا خول بۆ مامۆستایان دەكەنەوە لەسەر چۆنیەتی فێركردن و فێربوون لە پۆلدا.
سەربەست خدر كەریم راشیگەیاند: ئامانج لەم خولە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارو گونجاوە لە ناوەندەكانی خوێندندا تا خوێندنكار ئارەزوومەندانە فێری زانست و خوێندەواری ببێت.

xwl2

 

xwl1