25/8 تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێده‌كات

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 25/8/2014 كاتژمێر 8:30 به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می 9ی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت.

 

458965

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 25/8/2014 كاتژمێر 8:30 به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می 9ی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت .
م.په‌روین ئه‌حمه‌د ئه‌مین- یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، سبه‌ی له‌ 246 ناوه‌ند له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌مووو خوێندكاران و قوتابیان به‌ ده‌ره‌كیشه‌وه‌ به‌ پێی خشته‌ی دیاریكراوی وانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رونیشیكرده‌وه‌، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست له‌ رووی دابینكردنی هۆڵ و چاودێر دابینكراوه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانیش كاتژمێر 8:30 به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ خشته‌و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا نه‌كراوه‌.