ئه‌مرۆ 19/5/2019 به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا (دڵشاد عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كانی ناو دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌میوانان له رێوره‌سمێكدا یادی (17) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی كرایه‌وه.
له‌وته‌یه‌كیشدا مامۆستا (دڵشاد عومه‌ر) پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان كرد‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆخزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ كاروچالاكییه‌كانی تهلهفزیۆنهو به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری دووپاتكرده‌وه.
دواتریش تابلۆی پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن مامۆستا (دڵشاد عومه‌ر)ه‌وه پێشكه‌ش به (دڵبه‌ند مسته‌فا) به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی كرا.