دەرئەنجامی توێژینەوەیەك لەسەر هەڵسوكەوتی فەرمانبەران خرایەروو

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەختیار عەلی حەمە لێپرسراوی هۆبەی پلاندانانی سەر بە بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی توێژینەوەیەكی ئەنجامدا سەبارەت بە ئەدای فەرمانبەران و ئاستی رازیبوونی هاوڵاتیان لە رایكردنی مامەڵەكانیان لەكاتی سەردانیان بۆ بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.
ئەمرۆ 19/5/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دەرئەنجامی توێژینەوەكە خرایەروو، هەریەك لە بەڕێوەبەری بەشەكانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنی بەشەكانیان وەرگرتەوە بەمەبەستی نەهێشتنی كەموكوڕییەكان و باشتركردنی ئەدای كاركردنیان.