د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی دەستپێكردنی ئەزمونە گشتییەكان كە بڕیارە رۆژی يەك شەممە تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی و رۆژی دووشەممە 9ی بنەڕەتی دەستپێبكات، پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوای لە خوێندكاران كرد گوێ بەو پروپاگەندانە نەدەن كە ساڵانە دەكرێن سەبارەت بە ئەزمونەكان . وتیشی لەرووی ئەمنیشەوە ئەوەی پێویست بێت دەستبەركراوە، هەروەها وەرەقەی سۆمای ئەمساڵ زۆرجیاوازە لە ساڵی رابردوو، ئاسانكاری زۆر بۆ قوتابیان و خوێندكاران كراوە بۆ ئەوەی هەلەی تێدا نەكرێت.