ئه‌مرۆ 26-5-2019 به‌ئاماده‌بوونی (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا (دڵشاد عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستیپێكرد، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی باش هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه رێكخراون و وه‌كو پارێزگاش پێداویستییه لۆجستییه‌كانی وه‌ك كاره‌باو پاراستنی ئه‌منییه‌تیان دابینكردوه.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هیوای خواست راگه‌یاندنه‌كان ره‌چاو باری ده‌روونی خوێندكاران بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی بكه‌نه‌وه ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
وتیشی، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 605 هۆڵی تاقیكردنه‌وه بۆ به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی ئاماده‌كراوه‌و 33 هه‌زارو 126 خوێندكاریش به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
دواتریش مامۆستا (عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا چه‌ند هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان كۆڵییه‌وه.