بەرێوەبەرو مامۆستاو ژمارەیەك لە خوێندكارانی خوێندنگەی بەخشندەی كچان سەردانی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان كردوو سوپاسیان كرد لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی پەرتوكی خوێندن بۆ خوێندنگەكەیان
ئەمرۆ 12/4/2017 مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری پرۆگرامەكان پێشوازی كرد لە بەرێوەبەرو ژمارەیەك لەمامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنگەی بەخشندەی كچان كەبەمەبەستی سوپاسكردنی لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی پەرتوكی پۆلی 7 و 8 لەرێگەی خێرخوازانەوە سةردانيان كردبوو.
هەروەرها لەلایەن خوێندنگاكەوە رێزلێنان بەخشرایە هەریەك لە بەرێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری پر ۆگرامەكان.
داواشیانكرد بینای خوێندنگەكەیان تەواو بكرێت كەلە قۆناغی جێبەجێ كردندایە. هەروەها پێشنیازیانكرد بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی پەرتوكیان بۆ دابین بكرێت و خوێندنگەكەیان قۆناغی ئامادەیشی تێدابكرێتەوە.