بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی پیشەیی سلێمانی كوڕٍانی كردوو لەكێشەو كەموكوڕییەكانی ئامادەییەكەی كۆڵییەوەو بەڵێنی دا هەوڵی چارەسەركردنیان بدات
.
ئەمرۆ 12/4/2017 مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری بەرێوەبەری بەشی یاسایی و بەرێوەبەری پرۆگرامەكان سەردانی ئامادەیی پیشەیی سلێمانی كردوو لەگەڵ بەرێوەبەرو مامۆستایاندا كۆبۆوەو گوێی لە كێشەو كەموكوڕییەكانیان گرت.
دواتریش بەرێوەبەری گشتی پەروەردە ژمارەیەك لە هۆڵەكانی خوێندنی بەسەركردەوەو گوێی لەمامۆستایان و خوێندنكاران گرت و بەڵێنی دا ئەو كێشانەی هەیە لە هۆڵەكانی خوێندن هەوڵی چارەسەر كردنیان بدات.