رۆژی 13/4/2017، كۆمەڵگای پەروەردەیی كوردستان لە سلێمانی پێشانگای زانستی ساڵانەی كردەوە.
رۆژی 13/4/2017، كۆمەڵگای پەروەردەیی كوردستان لە سلێمانی پێشانگای زانستی ساڵانەی كردەوە.
لە ژێر دروشمی (ئێمە پەیمانمان داوە هەموو پێكەوە خوێندنگەیەكی هاوچەرخ دروستبكەین)، وە بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد كەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی و لێپرسراوانی پەروەردەیی، كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان لە سلێمانی پێشانگای زانستی ساڵانەی كردەوە.
سەرەتا پێشانگاكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سروودی (ئەی رەقیب) دەستیپێكرد، پاشان تابلۆیەك بە ناوی (ئەنفال) و هۆنراوەیەك لەلایەن منداڵان و قوتابیانی كۆمەڵگای پەروەردەییەوە پێشكەشكرا.
دواتر ئامادەبووان بەشەكانی پێشانگاكەیان بەسەركردەوە كەچەندین كارو داهێنانی زانستی لەخۆگرتبوو لەلایەن قوتابیان و خوێندكارانی كۆمەڵگای پەروەردەییەوە ئامادەكرابوون.