بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگەوە لە باخچەی منداڵانی تاڤگە رێورەسمێك رێكخراو تیایدا چەند چالاكییەك پێشكەشكران
.
ئەمرۆ یەكشەممە 16/4/2017 مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد كەریم) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری چالاكییەكی لە باخچەی منداڵانی تاڤگە كرد كەبەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگەوە رێكخرابوو.
لەچالاكییەكەدا منداڵانی باخچەكە چەند گۆرانییەكیان پێشكەشكردو دواترییش گوڵیان بەسەر ئامادەبوندا دابەشكرد، هەروەها بابەتێك لەسەر هۆكارەكانی پیسبونی ژینگە پێشكەشكرا.
لای خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە رێكخستنی چالاكییەكە كردوو چەند هۆكارێكی تری لەسەر پیسبونی ژینگە خستەروو، دواتریش لە گۆڕەپانی باخچەكە نەمامێكی ڕواند.