مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد ەكەریم) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری كرد لە چالاكییەكی پاككردنەوەی ژینگە كەلەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەهاوكاری رێكخراوی یونێسف لە سلێمانی رێكخرابوو
.
ئەمرۆ 23/4/2017 بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریكرد لە چالاكی(بە ئاشتی پێكەوەدەژین) كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەهاوكاری رێكخراوی یونێسف و بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر قوتابی رێكخرابوو.
لەچالاكییەكەدا قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرێتی چالاكی وەزرشی خۆڵ و خاشاكی چەند شوێنێكی سەیرانگای سەرچناریان كۆكردەوە.