بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ یەكێتی مامۆستایان كۆبووەوە

m1

ئەمڕۆ 25/4/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی مەكتەبی سكرتاریەت و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

 

ئەمڕۆ 25/4/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی مەكتەبی سكرتاریەت و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.
لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە رەوشی پەروەردەو خوێندن لە كوردستان بە گشتی سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی كرا، هەروەها تەئكید لە پتەوكردنی هاماهەنگی وهاوكاری لەنێوان یەكێتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی ئەو كۆسپ و گرفتانەی دێنە بەردەم پڕۆسەی پەروەردەو بەرەوپێشچوونی لەناوچەكەدا.
هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر پێشهاتەكانی ساڵی ئایندەو دانانی پلانێكی گونجاوو هەوڵدان بۆ باشكردنی گوزەرانی مامۆستایان و رێكخستنەوەی میلاكات و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ دابینكردنی پاسەوان و كارگوزارو باخەوان بۆ قوتابخانەو خوێندنگاكان.

m2

m1