كێشەی وەرگرتنی پارەی ساڵانەی خواردن لە قوتابخانەو باخچە ناحكومییەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت

b2

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری كۆمپانیای رووناكی كێشەی وەرگرتنی پارەی ساڵانەی خواردن تاوتوێ‌ دەكەن.

 

رۆژی 25/4/2017 بەرێوبەری كۆمپانیای روناكی كە خاوەنی كۆمەڵیك قوتابخانە و باخچەی ناحكومییە سەر دانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان كردوو لەگەڵ لەگەڵ مامۆستا( دڵشاد عومەر محەمەد كەریم) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و( بەهرۆز مەحمود محەمەد ) بەرێوبەری بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەو گفتوگۆیان كرد لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی وەرگرتنی پارەی ساڵانەی خواردن لە خوێندنكاران و قوتابیان. ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی لەسەر هەمان بابەت راپۆرتێكی بۆ بەرێوەبەری گشتی بەرزكردبۆوە.
دواتریش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەنوسراوی رەسمی داوای لەكۆمپانیاكە كردبوو وەرگرتنی پارەی خواردن لە قوتابخانەو خوێندنگاكانی رابگرێت.

b2

b3

b1