بەلەبەرچاوگرتنی گرنگی و پیرۆزی رۆژی جیهانی كرێكاران بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
بەلەبەرچاوگرتنی گرنگی و پیرۆزی رۆژی جیهانی كرێكاران بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی 1ی ئایار كە دەكاتە رۆژی دووشەممە لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لەسنوری پارێزگای سلێمانی پشوو بێت..
بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسۆنگەی هەستكردنە بەو بەرپرسیارێتییەی كە دایك و باوكی بەشێك لە خوێندكاران كرێكارن و خوازیارن لەو رۆژەدا كاتێكی خۆش پێكەوە بەسەربەرن.. هەربۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بە پێویستی زانی كە ئەو رۆژە بكرێتە پشوو..