نامدار قەرەداغی هونەرمەند بۆ خستنەرووی كارە هونەرییەكانی و خزمەتكردن بە پەروەردە سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد
ئەمرۆ 21/5/2017هونەرمەندی موزەیكژەن نامدار قەرەداغی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردە گفتوگۆیان كرد لەبارەی پرۆژەكانی هونەرمەند بۆ خزمەتكردنی خوێندكاران و قوتابیان.
هونەرمەند نامدار قەرەداغی ساڵانێكی زۆرە لەدەرەوەی وڵاتەو سەردانی سلێمانی كردۆتەوەو دەیەوێت لەرێگەی پرۆژە هونەرییەكانەوە خزمەت بە پەروەردە لە سنوری سلێمانی بكات.