بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی سەرپەرشتیارانی بەسەركردەوە سەبارەت بە تاقیكردنەوەی كۆتای ساڵ بۆ پۆلەكانی 9 ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی.
رۆژی 22/5/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی سەرپەرشتیارانی بەسەركردەوە سەبارەت بە تاقیكردنەوەی كۆتایى ساڵ بۆ پۆلەكانی 9 ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان.
خولەكە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەڕێوەدەبرێت و مەبەست لێی ئاگاداربوونە لەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ خوێندكاراندا لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا.