بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك لە خانەنشینان

رۆژی 30/6/2019 لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رێورەسمێك بۆ بەخشینی بڕوانامەی رێزلێنان بە ژمارەیەك لە خانەنشینانی ساڵی 2019ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رێكخرا.
لەسەرەتای رێورەسمەكەشدا، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە سوپاسی خانەنشینانی كرد ، كەبەشێكی زۆری تەمەنیان بە پرۆسەی پەروەردەو خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكاران بەخشیوەو هیوای خواست لەداهاتووشدا بە سەرنج و پرۆژەو پێشنیارەكانیان هاوكارو پشتیوانی پەروەردە بن.
دواتریش لەلایەن مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین بڕوانامەی رێزلێنان درایە خانەنشینەكان.