بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ خوێندكارانی ناڕازی پۆلی 12 كۆبووەوە

ئەمڕۆ 1/7/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە نوێنەرانی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی.
لە كۆبوونەوەیەكدا خوێندكارانی ناڕازی چەند داواكارییەكیان خستو بەردەم بەڕێوەبەری گشتی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان و بوونی هەڵە لە پرسیارەكان و نمرەكاندا.
بەڕێوەبەری گشتیش بەڵێنی هاوكاریكردنی پێدان و داوایكرد كە یاداشتێك سەبارەت بە داواكارییەكانیان بنووسن بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە وەزارەتی پەروەردەو لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان.