گفتوگۆ لەبارەی تاقیكردنەوە گشتییەكانەوە كرا

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2/7/2019، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پارێزگا، پێشوازیكرد له‌ خاتو ئاشنا عه‌زیز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا.
لە دیدارێكدا باس لە تاقیكردنه‌وه گشتییەكانی خولی یەكەم كرا، لەگەڵ چۆنیەتی چارەسەركردنی گرفتەكان و بەدوداچوون بۆ داواكاری خوێندكاران.