بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات ورۆژئاوای سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی ئامادەیی كۆبوونەوەو گفتوگۆیان كرد لەبارەی دابەشكردنی پسپۆڕییەكان لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی.
ئەمرۆ 4/6/2017 مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد كەریم) بەئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی كۆبۆوەو گفتوگۆیان كرد لەبارەی ئەو نوسراوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە ئاراستەكراوەو تیایدا داوای بۆچوونی پەروەردەكان كراوە لەبارەی دابەشكردنی پسپۆڕییەكان لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بۆ دوو بەش.