30 بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوە دەچنە هەولێرو دهۆك
رۆژی 7/6/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لەگەڵ لیژنەی تاقیكردنەوەكانی پارێزگاو ئەو سی بەرێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوانەی پۆلی 12ی ئامادەیی كە دەچنە هەولێر و دهۆك كۆبووەوە.
لەكۆبونەوەكەدا هەندێك رێنمایی تاقیكردنەوە و ئەو ئەركانەی لەسەر ئەو بەڕێوەبەرانەیە گفتوگۆی لەسەركراو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.
هەروەها داواكرا لە لەكۆتایی تاقیكردنەوەكاندا راپۆرتیكی گشتگیر ئامادەبكەن لەسەر پرۆسەی تاقیكردنەوەكان.