30 بەڕێوەبەری هۆڵ لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكەوە هاتوون بۆ پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبردنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان.
رۆژی 13/6/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، لەگەڵ ئەو 30 بەڕێوەبەرەدا كۆبووەوە كە لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكەوە هاتوون بۆ پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بەڕێوەبردنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كە رۆژی 15/6 دەستپێدەكات.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند رێنماییەكی پێویست درا بەبەڕێوەبەرەكان بە ئامانجی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی ئاسایی و بێ كێشە.
شایانی بتسە 30 بەڕێوەبەریش لە سلێمانییەوە چوون بۆ هەولێرو دهۆك بەهەمان مەبەست.