پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بەسەردەكەنەوە.
پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بەسەردەكەنەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 14/6/2017، بەڕێز عومەر قەڵادزەیی لە بری پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی چەند هۆلێكی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتییان كرد، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.
تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 ی بنەرەتی ئەمڕۆ دەستیپێكردو لە سنوری پارێزگای سلێمانی 675 هۆڵی تاقیكردنەوە ئامادەكراوە و ژمارەی خوێندكارانی بەشداربوو 32800 خوێندكارە.