پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەردەكەنەوە.
پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەردەكەنەوە.
ئەمرۆ 15/6/2017، بەڕێز عومەر قەڵادزەیی لە بری پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی چەند هۆلێكی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەییان كرد، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 36000 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەییەكان دەكەن و بەسەر 620 هۆڵی تاقیكردنەوەدا دابەشكراون.