ئاگادارییەك بۆ كەسوكاری قوتابیان و خوێندكاران

agadari

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە .

 

agadari

 

ئاگادارییەك بۆ كەسوكاری قوتابیان و خوێندكاران
داوا لە كەس و كاری منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران دەكەین بەمەبەستی یەكسانی وەرگرتن و پێدانی ماف، هەفتەی داهاتو رێنمایی وەرگرتن و گواستنەوەی منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران لە باخچەكانی منداڵان، قوتابخانە و خوێندنگە حكومی و ناحكومیەكان بڵاودەكرێتەوە.
بە هیوام هەموان هاوكاربن بۆ ئەوەی واستەو واستەكاری و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت بنەبڕ بكرێت، لەبەر ئەوە تكا دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مەكەن.
رێنماییەكان جێبەجێ بكەین بەهەموومان وە ئەگەر بە تەكلیف و بەدەر لە رێنماییەكان بێت ئەوا غەدر لە هەموان دەكەین. تكام وایە هاوكاربن بۆ جێبەجێ كردنی یەكسانی.

 

دڵشاد عمر محمد كریم
بەرێوەبەری گشتی