خوێندكارنی نابیست لە ئامادەییە پیشەییەكان وەردەگیرێن

127

وەفدێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان كرد.

 

ئەمرۆ چوارشەممە 12/7/2017، وەفدێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان كردو لەلایەن مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی ومامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ومامۆستا ئاكۆ عبدالله بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەییەوە پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكی نێوان هەردوولادا باس لە میكانیزمەكانی زیاتر چالاككردنی یاداشتی لێكتێگەشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكارانی نابیست لە ئامادەییە پیشەییەكان كرا.

127