رۆژی چوار شەممە 21/8/2019 ( مامۆستا دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە (هۆبەی ئیشی دەست) لەبەرامبەر خزمەتكردن و ئەنجامدانی ئەركەكانیان بەشێوەیەكی دڵسۆزانە. بەڕێوەبەری گشتی هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆخواستن لە كارەكانیان بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە.