لەبەر پیرۆزی شەهیدو خۆشەویستی منداڵان بۆ باوك و راستگۆیی لە خۆشەویستیدا بە پەروەردەیەكی جوان، وە هەژاندنی رۆحی هەموو مرۆڤایەتی و جۆشدانی هەموومان بە خەبات و فیداكاری پێشمەرگە، وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بڕیارماندا قوتابخانەی (كوردستان)ی بنەڕەتی ناوەكەی بگۆڕین بۆ قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ) لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات.
بۆ زانیاری ئامادەیی (كوردستان) بە هەمان ناو لە هەمان سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات هەیە.