ئاگاداری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ر و وێب سایته‌كان ده‌كه‌ین

ئاگاداری
ئاگاداری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ر و وێب سایته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24/10/2019 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كدا ئه‌نجامی كه‌مپینی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌نن كه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و هه‌ستكردن به‌ پرسیارێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رواری 15/10/2019 رامانگه‌یاند له‌ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌كه‌ی كۆكراوه‌ته‌وه‌ ده‌یبه‌خشینه‌ نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا و مانگی سوری كوردی رۆژئاوا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
22/10/2019