لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە 19/8/2019، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بە سەرۆكایەتی بەڕێز وەزیری پەرووەردە، بە مەبەستی پێداچوونەوەو سەردانیكردنی سەرجەم باخچەی منداڵان و قوتابخانەو خوێندنگاو پەیمانگا ناحكومییەكان بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو كەموكوڕییەكانیان، هەروەها گوێگرتن لەراو سەرنجەكانیان دەربارەی رێنمایی ژمارە 1ی سالّی 2016 ی تایبەت بە خوێندنی ناحكومی كەبڕیارە هەمواربكرێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمرۆ 29/10/2019، لیژنەیەك لە وەزارەتی پەرورەدە بە سەرۆكایەتی مامۆستا بەكر كەریم بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و دیدەوانی لەوەزارەتی پەرورەدە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییان كردو لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی كۆبوونەوە.
پاشان لیژنەكە بەیاوەری سەرپەرشتیارانی خوێندنی ناحكومی و بەڕێوەبەرانی بەشەكانی یاساو خوێندنی ناحكومی و بیناسازی و كاروباری تەكنیكی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی چەند ناوەندێكی خوێندنی ناحكومییان كرد، بەمەستی ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندن تیایانداو گوێگرتن لە پێشنیارو تێبینیەكانیان، بۆ ئەوەی بەڕاپۆرتێك بەرزبكرێتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری پێویستی لە بارەوە بدرێت، بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو.