ئەمرۆ13/11/2019 بەبۆنەی رۆژی جیهانی زانست ، هۆبەی توێژینەوەو لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ،بەهەماهەنگی یەكەی سەرپەرشتیاری ئامادەیی پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، سیمینارێكی بەناوی ( زانست لەپێناو ئاشتی و گەشەپێدان) بۆ مامۆستا (عومەر عەلی محەمەد) سەرپەرشتیاری زانست لە یەكەی سەرپەرشتیاری رۆژهەڵات رێكخست و تیایدا باس لەپێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیاو سودەكانی بۆ مرۆڤایەتی كرا و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی سودوەرگرتنی كەرتی پەروەردە لە پێشكەوتنەكان تاكو دەنگیان بگەیەننە جیهان.
لە سیمینارەكەدا مامۆستا (عومەر محەمەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو شارباژێرو شارەزوور و مامۆستایانی زانكۆو لێپرسراوانی یەكەكانی سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و پەیمانگای پەروەردەیی وەرزش و كۆمپیوتەرو هونەرە جوانەكان بەشدارییان تێدا كرد.