یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پێشانگەی پۆستەری قوتابخانەکانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ۱۷/۱۱/۲۰۱۹ مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگەی پۆستەری قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکانی لە هۆڵی ولیەم یوحەنا بەسەرکردەوە کەلەلایەن یەکەی چالاکی پەروەردەی ڕۆژئاوا کراوەتەوە.
دوای بەسەرکردنەوەی پێشانگەکە یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی دەستخۆشی لەبەشداربوان کردوو دوای لەمامۆستایان کرد خوێندکاران بهێنن بۆ پێشانگەکە تاوەکو ئاشنابن بەکارە هونەرییەکان.