مەنهەجی خوێندنی چەند قۆناغێكی خوێندن نوێدەكرێتەوە

لەسەر بڕیاری بەرێز وەزیری پەروەردە و بە ئامادەبوونی بەرێوبەری پرۆگرامەكان لەوەزارەتی پەروەردە ,

 

لەسەر بڕیاری بەرێز وەزیری پەروەردە و بە ئامادەبوونی بەرێوبەری پرۆگرامەكان لەوەزارەتی پەروەردە , بە ئامادەبوونی گشت سەرپەرشیارانی پسپۆری كۆمپیوتەر لەشارەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك وە نوینەری زانكۆی سلێمانی د.ریزان حەمەرەشید كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەچوو تایبەت بە گۆرین و نوێكردنەوەی پرۆگرامی خویندنی كۆمپیوتەر وپاش چەندین كۆبوونەوە لەوەزارەتی پەروەردەو بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بریاردرا بە گۆرینی و نوێكردنەوەی پرۆگرامی پۆلی 7و8 و 10و 11 بە نۆیترین پرۆگرامی خوێندن كە ئەویش منهجی ئۆفیسی 2013 و ویندۆی 7و 8 و چاوەڕوان دەكرێت ئەم پرۆگرامە نوێیە بۆ خویندنی 2104-2015 بگاتە بەردەستی خویندكاران..