خولێك بۆ په‌ره‌پێدانی توانای به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌كان ده‌كرێته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و راهێنانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خولێك بۆ په‌ره‌پێدانی توانای و زانستی و ئیداری 52 به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری په‌روه‌رده‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای سلێمانی ده‌كاته‌وه‌و  خوله‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

mashq1

سه‌ربه‌ست كه‌ریم- به‌رێوه‌به‌ری مه‌شق و راهێنانی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، 31 به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواو 21 به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات به‌شدارییان له‌ خوله‌كه‌دا كردوه‌و له‌ خوله‌كه‌شدا كه‌ ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت 34 كاتژمێر بابه‌ته‌كانی ( كۆمپیوته‌ر و كارگێڕی و ئه‌رك و توانای به‌رێوه‌به‌رو پێوه‌ره‌كانی به‌رێوه‌به‌رو قوتابخانه‌و مامۆستا) ده‌وترێنه‌وه‌و دواتریش بڕوانامه‌ به‌ به‌شداربوان ده‌درێت.
به‌رێوه‌به‌ری مه‌شق و راهێنان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌م خوله‌دا گرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌ فێربونی زانستی كۆمپیوته‌ردراوه‌ 16 كاتژمێری بۆ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو شاره‌زابونی به‌شداربوان له‌ زانستی كۆمپیوته‌رو به‌كارهێنانی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.

mashq2