كۆمپانیای فه‌زاله‌ر دوو شاره‌زای په‌روه‌رده‌یی له وڵاتی توركیا هێناوه بۆ هه‌رێم به‌مه‌ستی ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی په‌روه‌رده‌یی له نێوان هه‌رێم و توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌ممه 30/8/2014 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی ئیشك له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زیری په‌روه‌رده د. پشتیوان صادق و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیگردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به ره‌وشی خوێندن وفێركردن له هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له بواری په‌روه‌رده‌دا.