ئه‌مرۆ 1/9/2014، مامۆستایان له خوێندنگاكانیاندا ده‌ستبه‌كاربوون و سبه‌ینێش تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكانه، رۆژی 10ی مانگیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه.
ئه‌مرۆ 1/9/2014، مامۆستایان له خوێندنگاكانیاندا ده‌ستبه‌كاربوون و سبه‌ینێش تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكانه، رۆژی 10ی مانگیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه.
مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگایه‌كی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له چۆنیه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی كۆڵیهوهو مامۆستایانیش وێرای پیشاندانی خۆشحاڵی خۆیان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندن، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ پیشانداو ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئارامه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 1/9/2014 یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری ساڵی نوێی مامۆستایانه له خوێندنگاكانیانداو رۆژی 10/9/2014 یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی 2014-2015 یه.
راشیگه‌یاند: له‌سبه‌ینێوه 2/9/2014 یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكانی خوێندن ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش له خوێندنگاكاندا كراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د وێڕای ده‌ستخۆشیی بۆ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی مامۆستایان، رایگه‌یاند، پێویسته به هه‌موو لایه‌كمان پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه بین.