له سلێمانی 10 هه‌زار خوێندكاری ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش داوا ده‌كات خوێندنگه‌ی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.
له سلێمانی 10 هه‌زار خوێندكاری ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش داوا ده‌كات خوێندنگه‌ی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.
مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره روویان له سلێمانی كردووه‌و له نێوانیاندا ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكاری قۆناغه جیاجیاكان هه‌یه كه ژماره‌یان ده‌گاته 10 هه‌زار خوێندكار.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌هۆی نه‌بونی جێگاوه ناتوانن ئه‌و خوێندكارانه له خوێندنگاكانی سلێمانی جێبكه‌نه‌وه‌و داوایان كردووه له رێگه‌ی كابینه‌وه خوێندنگایان بۆ دابینبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سنوری به‌ڕێوه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی نزیكه‌ی هه‌زارو 200 خوێندنگا و 500 هه‌زار خوێندكار له قۆناغی یه‌كی سه‌ره‌تایی تا 12ی ئاماده‌یی هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش 54 خوێندنگا ئاواره‌ی تێدایه‌و داوا ده‌كه‌ن چۆڵبكرێن.