ئاوارەی ناو خوێندنگاكانی سلێمانی دەگوازرێنەوە

وەزری نوێی خوێندن نزیك دەبێتەوە، بەڵام زیاتر لە 50 خوێندنگەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاوارەی تێدا نیشەجێ‌ كراوە، پارێزگاری سلێمانیش بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتەو ئامادەكردنی شوێنی تر بۆ ئاوارەكان لە جێگەی خوێندنگەكان لەگەڵ قایمقامەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كۆ دەبێتەوە.

 

parezga1

وەزری نوێی خوێندن نزیك دەبێتەوە، بەڵام زیاتر لە 50 خوێندنگەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاوارەی تێدا نیشەجێ‌ كراوە، پارێزگاری سلێمانیش بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتەو ئامادەكردنی شوێنی تر بۆ ئاوارەكان لە جێگەی خوێندنگەكان لەگەڵ قایمقامەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ 1/9/2014، بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەدو بەرێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی ، لەگەڵ قایمقامەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆی لەسەر كرا كە بریتیبوون لە سەرژمێری و ئاماری ئاوارەكان و دۆزینەوەی جێگرەوەی خوێندنگەكان بۆ نیشتەجێكردنی ئاوارەكان.
لە تەوەری یەكەمدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شارەوانی و پارێزگارەكانی هەرێم كرد لەگەڵ یاریدەدەری بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو  لەو رووەوە پارێزگار رایگەیاند نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەسەر بنەمای ژمارەی ئاوارەكان هاوكاری پێشكەش دەكەن بۆیە پێویستە بەوردی و بە هەماهەنگی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماری ئاوارەكان وەربگیرێت پارێزگار رێنمایی پێویستیدا بە ئامادەبووان بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن بۆ وەرگرتنی ئاماری تەواوی ئاوارەكان لە زووترین كاتدا.
 لەتەوەری دووەمیشدا، پارێزگار رایگەیاند نەتەوەیەكگرتووەكان لەماوەی هەفتەیەكدا لێكۆڵینەوە دەكەن لەسەر ئەوەی دەتوانن چەند كەمپی نیشتەجێبوون تا مانگی تشرینی دووەم دروست بكەن، بەڵام تا ئامادەبوونی كەمپەكان دەبێت شوێنێكی جێگرەوە بۆ ئەو ئاوارانە دەستەبەر بكرێت كە لە خوێندنگەكاندا نیشتەجێ‌ كراون.
 لە دوای رۆژی 10ی حوزەیرانی رابردووەوە تا ئێستا نزیكەی 160 هەزار ئاوارە رووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە، ژمارەیەكی زۆریش لەو ئاوارانە لە زیاتر لە 50 خوێندنگەی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی كاتی نیشتەجێ‌ كراون. لەو رووەوە لە كۆبوونەوەی پارێزگار لەگەڵ قایمقامەكان بریاردرا تا 10ی ئەم مانگە كە سەرەتای وەرزی خوێندنە سەرجەم ئاوارەكان بگوازرێنەوە بۆ شوێنی تر لەوانەش كەمپی عەربەت و ئەو بینایانەی كە لەئێستادا كەمتر پێویستن. پارێزگاری سلێمانیش تەئكیدی كردەوە كە دەبێت ئاوارەكان بگوازرێنەوە بۆ كەمپەكان رایگەیاند نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوەكانیان بەمەرجی ئەوە هاوكاری ئاوارەكان دەكەن كە لە كەمپدا نیشەجێ‌ كرابن.
 پارێزگار وتیشی : لە دەڤەری راپەڕین و چەمچەماڵ و گەرمیان شوێن ئامادە كراوە بۆ دروستكردنی كەمپ و چاوەروانی نەتەوەیەكگرتووەكانین دەست بەكاربن بۆ دروستكردنیان.

parezga