به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ له‌ ناوچه‌كه‌و ئاماده‌سازی بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ 2/9/2014، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد.

 

halabja2

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی په‌روه‌ده‌ له‌ ناوچه‌كه‌و ئاماده‌سازی بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد.
له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو لێپرسراوانی په‌روه‌رده‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كۆبووه‌وه‌و گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی خوێندن و ئه‌و كێشانه‌ی دێته‌ رێی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كان كرا بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به‌ڵێنی هاوكاریكردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پێدان.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌وه‌و گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی رێكخستنی میلاكات له‌ ساڵی نوێی خوێندن و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان له‌و بواره‌دا.